کوردپرێس: میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، کە ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ۷-٤-٢٠٢٠ له شاری سێله‌ی هه‌رێمی نیده‌رساکسن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ۱٥ساڵی ئێزدی و کوڕی ماڵباتێکی خه‌ڵکی شه‌نگال به‌ده‌ستی پیاوێکی سپی پێستی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن ۲۹ساڵ به چه‌قۆ کوژراوە.
ئەو کەسەی کە تاوانەکەی ئەنجام داوە، پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین وتاری توندی دژی پەنابەران بڵاو کردووەتەوە و هەڕەشەی کردووە، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیان دەڵێت، کە "هیچ په‌یوه‌ندیێک له‌نێوان ئه‌و تاوانه و گرووپه ڕاسیستیه‌کاندا نابینن"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌وتاوانه هیچ مۆتیڤێکی پۆلیتیکی له‌پشته‌وه نه‌بووه و له‌دژی په‌نابه‌ران ئه‌نجام نه‌دراوه".
هه‌روه‌ها داواکاری گشتی به‌هه‌مانشێوه ده‌ڵێت، که پێیوایه تاوانباره‌که باری ده‌رونی ناجێگیره و دووره له مۆتیڤی ڕاسیستی و بیری نازی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیادا.
له‌لایێکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ڕێکه‌وتی ۹‌ی نیسان گه‌نجێکی دیکەی ئێزدی خه‌ڵکی شەنگال له شاری ئۆڵدنبورگی ئەڵمانیا به‌هه‌مانشێوه به چه‌قۆ کوژرا.
لەسەر کوشتنی ئەو گەنجە پۆلیسی ئه‌ڵمانیا دوو گومانلێکراوی عه‌ره‌بی ئاواره‌ی سووری (پیاوێک و هاوسه‌ره‌که‌ی) ده‌ستگیرکردووه.
لەدژی ئەو تاوانانە ۱۲ ڕێخراوی ئه‌ڵمانی ده‌نگی خۆیان خستووەته پاڵ دەنگی خانەوادەی کوژراوەکان و ڕێکخستنه‌کانی که‌جه‌ده ـ ئێ، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بوونی بیری توندڕەوی بەرامبەر پەنابەران و بێهەڵوێستی حکوومەت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment