بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، بڵاوی كردووه‌ته‌وه: "حەیدەر عه‌بادى ئه‌مڕۆ پێشوازی كردووه له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و نوێنەری چوار حیزبە ناڕازییەکەی هەرێم".
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماژەی بەوەداوە "له دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ساختهكارییهكانى هه‌ڵبژاردن تاووتوێ كراوه، هاوكات به‌رهه‌م پشتیوانى خۆى راگه‌یاندووه بۆ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكوومه‌تى عێراق تایبه‌ت به په‌سه‌ند كردنى پێشنیاره‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى حکوومەت له ساخته‌كارییه‌كان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ به‌رهه‌م ساڵح و شاندەكەى یاوه‌رى له‌لایه‌نه ناڕازییه‌كان، سه‌ردانى ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى ئیئتلافى وهتهنییهیان كردوو و دەربارەی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن گفوتوگۆیان کرد.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment