به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل نووری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به شێوه‌یێکی فه‌رمی فه‌رمانی پێکهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی کردوووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕاستی و دروستی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و تانه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌کان له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
عادل نووری که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و لیژنه‌یه وتیشی: "لیژنه‌که پێش ٢٤ کاتژمێر نامه‌ی خۆناساندنیان ناردوووه بۆ کۆمیسیۆن به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه."
ناوبراو ده‌شڵێت: "دواتر ئه‌مڕۆ به شاندێک سه‌ردانی کۆمیسیۆنمان کردوووه به‌ڵام تووشی سه‌رسوڕمان بووین چوونکه ڕێگه‌یان لێ گرتووین له چوونه‌ژووره‌وه و ئه‌و کاره‌یان له ئاستی مامه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتاراندا نه‌بوووه."
عادل نووری ئاماژه‌شی به‌وه داوه دوای نیو کاتژمێر له چاوه‌ڕوانی "ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕه قسه" ڕووی داوه و سه‌ره‌ڕای پێدانی نووسراوی فه‌رمی ڕێگه‌یان نه‌داون بچنه ژووره‌وه و داوامان کردوووه ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بێته خواره‌وه و نووسراوه‌که‌مان لێوه‌ربگرێت به‌ڵام که‌س نه‌هاتوووه.
جه‌ختیشی له‌وه کردوووه‌ته‌وه ئه‌و کاره جێگای قبووڵ نییه و لێی بێده‌نگ نابن و داوایان له سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق کردوووه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی کۆمیسیۆن بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێن بۆ لێپرسینه‌وه له‌وه‌ی به شێوه‌یێکی نایاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment