ئامانجی ئه‌ردۆغان له‌ سووریا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌

به‌شی جیهان- هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس نووسیی: ئه‌ردۆغان له‌ سووریا کز بوونی هێزه‌ کوردییه‌کان و ڕێگری کردن له‌ پێکهێنانی وڵاتێکی بچووکی کوردی ئێجگار بە هەند وەردەگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشیتێدپرێس له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ وڵاتانێکی زۆر له‌ شه‌ڕی سووریادا به‌شدارن و ده‌نووسێت یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ تورکیایه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کوردی سووریا.

ئاسۆشیتێدپرێس له‌ درێژه‌دا زیاتر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: ئاماده‌بوونی تورکیا له‌ سووریا بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ مانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌ که‌ ئه‌وان به‌ یارمه‌تیی ئه‌مریکا توانییان داعش له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بدۆڕێنن و به‌شێکی زۆری خاکی ئه‌و وڵاته‌ له‌ بنده‌ست داعش ئازاد بکه‌ن. ئه‌و بابه‌ته‌ تورکیای ئه‌وه‌نده‌ تووڕه‌ کردوووه‌ که‌ هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دژ به‌ کورد ده‌ست پێکردوووه‌ و ئه‌و شه‌ڕه‌ش به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ باکووری عێراقی گرتوووه‌.

نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که‌ی ئاسۆشیتێدپرێس پێی وایه‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌مریکییه‌کان له‌ ناو ڕیزی کوردی سووریا بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ بۆ ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن له‌و وڵاته‌ بمێنێته‌وه‌. ئه‌نقه‌ره‌ کورده‌کانی سووریا سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ ده‌زانێت و به‌ بۆچوونی ئه‌و وڵاته‌ گرووپێکی تیرۆریستی دێنه‌ ئه‌ژمار.

له‌و ڕاپۆرته‌دا ته‌ئکید کراوه‌ تورکیا له‌ سووریا ئامانجێکی گرینگی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ڕێگری له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی کورد و پێکهێنانی وڵاتێکی بچووکی کوردی له‌ سنووره‌کانی باشووری خۆیه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت له‌ سه‌رده‌می پاش شه‌ڕ له‌ سووریاش به‌رنامه‌یێکی ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14478

Your Comment

You are replying to: .
captcha