بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەرپرسێکی باڵای دیپلۆماتکاری ڕووسی بە کەناڵی "روسیا الیوم"ی وتوووە چ کورد و دەوڵەتی سووریا بگەنە ڕێککەوتن چ نەگەم، ئێستا ئەرتەشی سووریا ئێستا لە ناوچەی عەفرین جێگیر کراوە.
سەرچاوەکە زیادی کردوووە: حەوت ڕۆژ لەوەو پێش چەند کەتیبەیێکی سوپای سووریا چوونەتە عەفرین.
ئەوەش لە حاڵێکدایە ژمارەیێک لە میدیاکان ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە زاری ڕێزان حەدۆ ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل گێڕابوویانەوە کە کورد چەند ناوچەیێک ڕادەستی سوپای سووریا دەکەن میدیاکانی دیکەش ڕایانگەیاندبوو تا ئێستا لەو بارەیەوە ڕێککەوتن ئەنجام نەدراوە.
Your Comment