ڕاپۆرتێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە دۆسیەی عێراقدا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حکوومەتی بەغدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنی عێراق لە ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی سەرچاوە داراییەکان، مەرجی سەرەکی دەبێت بۆ فراوانکردنی پشتگیرییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.