کێشەی ئابووری

  • تێکچوونی شیرازەی خێزان لە سایەی تەنگژەی ئابووریدا

    پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان؛

    تێکچوونی شیرازەی خێزان لە سایەی تەنگژەی ئابووریدا

    بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای کوردستان، هۆشداری دا لە پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەم پارێزگایەدا و ڕایگەیاند: کوردستان کە ساڵانێکی زۆر بەهۆی هاوپێوەندیی خێزانی، کلتووری خۆماڵی و سامانی کۆمەڵایەتییەوە، یەکێک لە پارێزگا هەرە بێ زیانەکانی وڵات بوو، ئەمڕۆش لە زۆرێک لە پارێزگاکان دۆخی باشترە، بەڵام زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تەشەنەسەندنی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ناکۆکیی خێزانی، خۆکوشتن و کەمبوونەوەی بەرگەی کۆمەڵایەتی، زەنگێکی مەترسیداری جدییە بۆ داهاتووی پارێزگاکە؛ بابەتێک کە بە وتەی ئەو، بەبێ بەشداریی سەرجەم دامودەزگاکان و خەڵک، کۆنترۆڵ ناکرێت.