بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای کوردستان، هۆشداری دا لە پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەم پارێزگایەدا و ڕایگەیاند: کوردستان کە ساڵانێکی زۆر بەهۆی هاوپێوەندیی خێزانی، کلتووری خۆماڵی و سامانی کۆمەڵایەتییەوە، یەکێک لە پارێزگا هەرە بێ زیانەکانی وڵات بوو، ئەمڕۆش لە زۆرێک لە پارێزگاکان دۆخی باشترە، بەڵام زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تەشەنەسەندنی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ناکۆکیی خێزانی، خۆکوشتن و کەمبوونەوەی بەرگەی کۆمەڵایەتی، زەنگێکی مەترسیداری جدییە بۆ داهاتووی پارێزگاکە؛ بابەتێک کە بە وتەی ئەو، بەبێ بەشداریی سەرجەم دامودەزگاکان و خەڵک، کۆنترۆڵ ناکرێت.