کۆفان کەنعۆ
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
نامانەوێت ENKS بچێتە ڕیزی دوژمنانمانەوە ئەوان دەبێت بزانن تورکیا دوژمنی کوردە
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئێمە بڕوامان بە درێژەدان بە گفتوگۆی کورد-کوردی لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتی نیشتمانیی کورد (PYNK)ە و دەبێت ئەنەکەسە دەرک بەمە بکات کە تورکیا دوژمنی گەلی کوردە.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا، تایبەت بۆ کوردپرێس؛
دژی دەستدرێژیی ڕووسیاین بۆسەر خاکی ئۆکراینا
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ڕووسیا لەبارەی جیاکردنەوەی هەندێک ناوچە لەوان عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی، ئەعزاز، ترابلۆس و ئیدلیب لەلایەن تورکیاوە بێدەنگە و ئەردۆغانیش بەبۆنەی بەرژەوەندیی خۆیەوە چاوپۆشی کردووە لە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
تورکیا دەستی هەبوو لە هێرش کردن بۆسەر بەندیخانەی حەسەکە/ نیازی داعش ئازاد کردنی 5 هەزار زیندانی بوو
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئامانجی داعش لە هێرش کردنە سەر بەندیخانەکەی حەسەکە ئازاد کردنی پێنج هەزار بەندکراوی ئەو گرووپە بوو و گەڕاندنەوەی خەلافەت بوو بۆ ناوچەکە.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا ڕایگەیاند:
ئەمریکا بە تورکیای وتووە خاکی سووریا بەجێبهێڵێت
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئەمریکییەکان بە تورکیایان وتووە کە بەپێی خشتەیێکی کاتی و بشێوەی هێدی هێدی خاکی سووریا چۆڵ بکات.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل ناکۆکییەکانیان وەلابنێن
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا مەترسیی گەورەیان لەلایەن تورکیاوە لەسەرە. پۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل لەبارەی دۆخەکە بگەنە لێکتێگەیشتن چوونکە لەدەست چوونی کوردستانی سووریا لەدەست چوونی کوردستانی عێراقی بەدواوەیە.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:
هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدوای دابەش کردنی سووریا نین/ ژەنراڵ کۆبانی کەسایەتیێکی بێگەردە
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزێکی دەسەڵاتدار و کاریگەرن و بەوتەی ژەنراڵ کۆبانی: ئامادەین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی گفتوگۆی سووری-سووری لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و حکوومەتی ناوەنددا دانوستان بکەین.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
دانوستاندن بیانوویە؛ ڕووسیا دەیهەوێت کوردەکان بخاتە ژێر ڕکێفی حکوومەتی ناوەندیەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: ئەگەر حکوومەتی سووریا دەیهەوێت دەسەڵاتی پێشووی خۆی بگەڕێنێتەوە پێویستە بەشێوەی فەرمی دان بە مافی کوردەکاندا بنێت و پاشان پێکەوە پاشەکشێ بە تورکیا بکەن.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
تورکیا شەڕی ئاوی دەست پێکردووە
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند حکوومەتی سووریا بێدەنگە هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا لە سووریا.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا:
وڵاتانی ناوچەکە گێچەڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دروست دەکەن
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: ئێمە بەدوای ئەودا نین کە لە ناوچەکەماندا تەنها کورد دەسەڵاتی بەدەستەوە ببێت بەڵکوو عەرەب، ئاشووری و تورکمانەکانیش لێرەدا خاوەنی مافی خۆیانن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بەدوای ئەوەدان کە نائەمنی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بننەوە.