کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئێران کۆبووەوە و ئاماژەی بەوە دا، هەرێم هەمیشە بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندى دۆستانەى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە بە تایبەتى ئێران.