کاتژمێر ۱۱:۴۰ـی شەوی چوارشەممە ۵ی ئاداری ۲۰۲۵ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی "ژاژۆلان"یان لە گوندی گەڵالە بە سەختی بۆردوومان کرد.
بەرپرسێک لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی دەڵێت، لەدوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا ۷ جار هەندێک شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی دەڵێت، لە ۹ مانگی ساڵی ڕابردوودا، تورکیا نزیکەی هەزار و ۶۰۰ جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە.