کاتێک وشەی «هەواڵنێر» دێتە سەر زا، هەندێک جار یەکەم وێنەیەک کە لە مێشکدا دروست دەبێت، کەسێکی خۆتێهەڵقوتێن، بەربەست، پرسیارکەر و تەنانەت کێشەسازە. هەندێک جاریش هەواڵنێر وەک دەنگ و تەریبونی جۆرێک لە ڕەوت، حیزب، کەسێک یان دامەزراوەیەکی دیاریکراو دەبینرێت. ئەم وێنەیە بە تەواوی بێ پەیوەندی بە هەڵسوکەوتی هەندێک کەس لەم پیشەیە نییە، بەڵام نابێت هەڵسوکەوتی کۆمەڵێک کەس لەسەر حیسابی هەموو هەواڵنێران بنووسرێت.