هۆشیار زێباری وێڕای ئەوەی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بەرەو پێشەوە بچێت هۆشداری دا لەوەی کە هێرشی فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکان زیان بە متمانەی وەبەرهێنەران دەگەیێنێت.