بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاوەڕوان دەکرێت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا لایەنەکانی نێو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ململانێییەکی چڕی یەکتری بکەن بۆ ڕاکێشانی دەنگی دەنگدەری نوێ، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریش دەڵێت پەرتەوازەیی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بووتە هۆی نیگەرانی دەنگدەری گەنج.