شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، گوتەبێژی بزووتنەوەکە دەڵێت: پێمان ڕاگەیاندوون بەشداریی حکوومەت ناکەین.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت: بە ئامانجی بەهێزکردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر بۆ هەڵبژاردنەکان، جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا لیژنەی تایبەتمەند بۆ گفتوگۆ و شێوازی ڕێککەوتنەکان فراوان بکات.