بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا مشتومڕی دروستکردووەتەوە، بەجۆرێک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری چەند بەرپرسێکییەوە هۆشداری داوە لە مامەڵەی نەرێنی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان و مەترسی خۆشی نیشانداوە، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچ نیگەرانییەکی بەرامبەر بەغدا نییە.