بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە وابڕیاربوو ئەدهەم بارزانی ڕەوتێکی سیاسی بە ناوی "هێڵی سێیەم" ڕابگەیەنێت و پێشتر ئەندامانی لە ڕێگەی دەنگی ئەمەریکاوە وردەکاری کاری سیاسی ڕەوتەکەیان خستە ڕوو، بەڵام ڕەوتەکە ئێستا ناکۆکی تێکەوتووە و بەشێک لە ئەندامانی لە دەرەوەی ئەدهەم بارزانی ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سیاسی کە بە وتەی خۆیان تەواو جیاوازە لە ڕەوتەکەی پێشوویان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوە سیاسییەکەی ئەدهەم بارزانی ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێت لە هەموو هەرێمی کوردستاندا ڕێکخستنی سیاسی دروست بکەن بە ناوچەکانی بادینانیشەوە، چەقی کارەکانیان لە سلێمانی و کەرکووک دەبێت.