هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایگەیاند: "ئەو گەڕەکانە ڕووبەڕووی هێرشی تووند و گەمارۆیەکی سەخت بوونەتەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە چەندین سڤیل، لەنێویاندا ژن و منداڵ، بوونەتە قوربانی".
هاوسەرۆکی بەڕێوبەری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، دەڵێت، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، نایاساین و بە ئەمانجی تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر حکوومەتی کاتی سووریا ئەنجام دەدرێن.