خورشید هەرکی، کەسایەتیی دیاری هۆزی هەرکی، رایگەیاند کە ئەو کێشە گەورەیەی لەسەر زەوی و زار لەگەڵ هۆزی گۆران هەبوو کۆتایی پێهاتووە. راشیگەیاند: ئەو پۆستەی لەبارەی بێلایەنیی خۆی بڵاویکردبووەوە، بەهۆی "سستی" لە چارەسەرکردنی کێشەکە بووە، بەڵام ئێستا وەک خۆی دەڵێت: "هەر کوڕی جەنابی سەرۆک بارزانیم و هەر بە پارتیش دەمێنمەوە".