نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە لوبنان، دەڵێت: تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سوپای سووریادا پێویستی بە دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە کە ملكەچی دەسەڵاتێكی سیاسی شەرعی و یاسای خزمەتکردنی یەکگرتوو و باوەڕی بەرگری نیشتمانی بێت.
بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە لوبنانییانە کرد کە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژدان.