ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر

  • نە مێژووی دەزانی و نە کوردییەکەت کوردییە

    مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی:

    نە مێژووی دەزانی و نە کوردییەکەت کوردییە

    لە دوای هەڵکوتانە سەر ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر و ماڵەکانی مەلا بەختیار لە خانەقین و مێرگەپان لەلایەن هێزی کۆماندۆی یەکێتی، سەرکردەکانی یەکێتی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان بۆ پاڵپشتی کردن لە مەلا بەختیار و دژایەتیکردنی هێزی یەکێتی و سەرانی ئێستای یەکێتی لە ماڵی ناوبراو کۆبوونەتەوە و مەلا بەختیاریش وەک هۆشدارییەک دەڵێت: ئەوانە لە سێبەری خۆشیان دەترسن، هەموو ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە دەبێت لەخۆیان بترسن.