لە سەردەشت و پیرانشارەوە تا دەگاتە بانە، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و قەسری شیرین؛ کەرتی سنووریی کوردنشینی ئێران یەکێک لە گرنگترین پێگە جیۆ-ئابوورییەکانی وڵاتی لەبەردەستدایە. ناوچەیەک کە هاوسێی ڕاستەوخۆی عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیایە و دەکرێت ببێتە شاڕێی بازرگانیی وشکانیی ئێران لەگەڵ ڕۆژاوای ئاسیا.