بەڕێوەبەری گشتیی ناوچەی ئازادی بازرگانی ـ پیشەسازی بانە و مەریوان، ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی ناوچە ئازادەکان گەشەپێدانی ئابووری، ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ بازاڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەزانێت و دەڵێت: ناوچەی ئازادی بانە و مەریوانیش دەبێت وەک یەکێک لە دەروازەکانی گەشە و پەرەپێدانی ئابووری ڕۆژئاوای وڵات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.