لێکۆڵەرێکی ئەمریکیی پسپۆڕ لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، پێشبینی دەکات کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ، تێڕوانینی واشنتۆن بەرانبەر بە تورکیا و کوردان بە تەواوی بگۆڕێت، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە دووبارە بەدەستهێنانەوەی متمانەی لەدەستچووی کورد بە ئەمریکا، کارێکی زۆر قورس دەبێت.