شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی، لە ئەنقەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەنجام دا، ئەوەش بە مەبەستی برەودان و پتەو کردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئێران کۆبووەوە و ئاماژەی بەوە دا، هەرێم هەمیشە بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندى دۆستانەى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە بە تایبەتى ئێران.