لە زەمانی قاجارییەکاندا، له تاران دوو مه رجه ع هەبوون به نێوەکانی (ئایەتوللا سەید محه ممه د ته باته بایی ) و (ئایه توللا سه ید عه بدوللای بێهبەهانی)، که له شاری تاران دوو قوتبی دژ به یه ک بوون. هه ر له زوەوە سیاسه تی شاهنشاهی وای کردبو که ئه م دوو کەسایەتییەیان له به رامبەر یەکتردا ڕاست کردبوەوە. شـەوێک زۆربەی ڕێبەرانی مەزهەبی لە ماڵی ئایەتوڵڵا تەباتەبایی ده بن، تەباتەبایی دەڵێت: ئاغایان وه رن به قازانجی میلله ت و دژی حکوومەتی شاهنشایی ئێمە کاریک بکەین، ئێوە ده زانن که چه ند ساڵە ئــەمن لەگەڵ ســه يــد عه بدوللای بیهبه هانی دژایەتی دەکەم و هەریەکەمان دژی ئەویکەمان ڕاوەستاوین، ئێستا هه ر ئه مشەو وەک ئاوا خەڵکێکی زۆر لـه مـاڵی ئێمه کۆبوەتەوه، به دڵنیاییەوە ماڵی ئه وانیش ئاوا پڕە له لایەنگرانی خۆی.