شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، لە بەغدا کۆبووەوە.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کرد و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراکردن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکان بەپێی کاتە دیاریکراوەکان کرایەوە.
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە شاندەکەیان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننەکان دەست بە گفتوگۆ دەکات بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.