داتا فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران تایبەت بە هەڵاوسانی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (حوزەیرانی ٢٠٢٦)، وێنەیەکی نیگەرانکەر لە دۆخی بژێویی خەڵکی کوردستان نیشان دەدەن؛ وێنەیەک کە دەری دەخات ئەم پارێزگایە لە بەشێکی زۆری کاڵا بنەڕەتییە خۆراکییەکاندا، نەک هەر لە مامناوەندی وڵات دوا نەکەوتووە، بەڵکوو لە زۆربەی گرووپەکاندا لە نێوان چەند پارێزگای یەکەمی وڵاتدایە لە ڕووی گرانییەوە. ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە و ڕێژەی سەدی نین؛ هەر ژمارەیەک، گێڕانەوەی بچووکتربوونەوەی سفرەی ئەو خێزانانەیە کە داهاتەکەیان هاوتەریب لەگەڵ خێرایی بەرزبوونەوەی نرخەکاندا زیادی نەکردووە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنەوە یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر بواری فڕۆکەوانی عێراقدا سەپاندووە.