شاری جوانی بۆکان بێگومان دەتوانێت یەکێک بێت لەو شارانەی کە کەشتیاران لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا هەڵیدەبژێرن. ئەو شارەی کە گلکۆی بولبولی کوردستانی لێیە و لە هەموو سووچ و لایەکیەوە دەنگی مۆسیقا دەبیسرێت.
دەنگی ئەو دەنگی سروشت بوو؛ دەنگی ئاوی کانی و بولبولە دەنگ خۆشەکان و نمەی باران و خوڕەی چەم بوو. بە دەنگی ئەو دەشت و دۆڵەکان سەوز بوون، دار چرۆی دەکرد و سروشت ژیانێکی دیکەی دەست پێدەکرد. ئەو کەسەی دوای چەندین ساڵ لە هەموو گوند و باژاڕێک دەنگی دەبیسترێت و خەڵک پێی دەڵێن "بولبولی کوردستان".