بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ئێمە پێمانوایە هەرکاتێک بچینە هەڵبژاردنەوە بەو جۆرەی کە باوەڕمان بە خۆمان هەیە و بە پێگەی جەماوەری و خۆ ئامادەکردنی خۆمان هەیە، ئێستا یان شەش مانگی تر بچینە هەڵبژاردنەوە هەر هێزی یەکەم دەبین."