جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی پێشووی دۆناڵد ترامپ لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، هۆشداریدا لەوەی کە کوردانی عێراق لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ئەمریکا یەکدەنگ نین، ئەمەش وادەکات واشنتۆن نەتوانێت وەک پێویست پاڵپشتییان لێ بکات.
جەیمس جێفری ڕایگەیاند: ئیدارەی ترەمپ هەموو هەوڵێکدەدات بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا و هیچ نیازێک نییە بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان.