جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی

  • ئۆجەلان: بەبێ بەشداریی من، پڕۆسەی ئاشتی دەکەوێتە بەر پەلاماری تێکدان

    تەییب تەمەل وتەکانی ئۆجەلان وەبیر دێنێتەوە؛

    ئۆجەلان: بەبێ بەشداریی من، پڕۆسەی ئاشتی دەکەوێتە بەر پەلاماری تێکدان

    تەییب تەمەل جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە و یاسای چوارچێوەیی کە ماوەیەکی درێژە لە ڕۆژەڤدایە گەیشتووەتە ئاستی کۆتایی و چاوەڕوان دەکرێت ڕەشنووسەکەی لەم هەفتەیەدا لەلایەن ئاکپارتییەوە ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و دوای ئەوەش لە ڕۆژانی سێشەممە یان چوارشەممەدا بۆ کۆمیسیۆنی دادپەروەری ڕەوانە بکارێت و تا ڕۆژی پێنجشەممەش لە لێژنەی گشتیدا وەک یاسا پەسەند بکارێت و پاشان لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاو بکارێتەوە.