مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند: لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆ بووەتەوە، پرسی تێکەڵکردنی هێزەکان و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان لە حکومەتی داهاتووی سووریادا تاوتوێ کردووە.