پاش کۆچی دوایی مام جەلال، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تووشی چەڵەمەی قووڵی سیاسی و قەیرانی بەڕێوەبردن بوو. ئەو حیزبەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەهۆی کاریزمای سەرکردایەتیی و مەنهەجی سیاسیی جیاوازیەوە کۆڵەکەی سەقامگیریی سلێمانی بوو، ئەمڕۆکە لە نێوان تەوریسی سیاسی-خێزانیی بونیاتنەرەکانیدا گیرۆدە بووە و تووشی لێکترازان و کەلێن هاتووە. گەڕانەوە بۆ مەنهەجی مام جەلال و ئاشت کردنەوەی کادیرە ڕەسەنەکانی سەردەمی خەبات، تاکە ڕێگای بووژاندنەوە و زیندووکردنەوەی ئەو میراتە مێژووییەیە کە لە هەیکەلی ئێستایدا ڕووی ناوە له کز بوون.
لە هەرێمی کوردستاندا دزی و گەندەڵی و قاچاخچێتی و درۆ و چەوساندنەوە، ئیتر فەزیحە نین، ئەوانە ڕۆتینی ڕۆژانەن کە هەر تاکێک زۆر بەڕوونی دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان بێدەنگن. ئەم بێدەنگییەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن نییە، بەڵکوو ستراتیژی مانەوەیە لە خاکێکدا کە قسەکردنی ڕاستییەکان دەتوانێت وا لە دەسەڵات بکات شارێک ڕەشپۆش بکات بۆیە ئیتر خەڵکی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی زمانم بگرم سەر سەلامەتە!