بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا بە ۵۹ بەربژێر دەچنە هەڵبژاردن.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی یەکێتی و پارتی هۆکاری دروستنەکردنی لیستێکی کوردستانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ چەند کەسایەتی و لایەنێک گفتوگۆ کراوە بۆ دروستکردنی لیستێک بەبێ پارتی و یەکێتی.