باکوور
-
ناسنامەی کوردی لە دیدی گۆڤارێکی ئەڵمانییەوە
گۆڤاری ئەڵمانیی "کۆرەکتیڤ" لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا بە ناونیشانی «ئەوەی کاتێک دەڵێین "کورد" لە دەستی دەدەین»، دەنووسێت کە ناسنامەی کوردی بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو، چەمکێکی یەکگرتوو و هاوچەشن نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک ئەزموونی مێژوویی، زمانی، ئاینی، کلتووری و سیاسییە کە لە چوارچێوەی سنوورەکانی وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها لە ناو کۆمەڵگە کۆچبەرەکاندا شێوەی گرتووە.
-
هوشداری ئەورووپا لەبارەی سەرکوتی دیموکراسی و لادانی نوێنەرانی کورد لە تورکیا
ناوەندە ئەوروپییەکان لە نامەیەکی کراوەدا بۆ حکوومەتی تورکیا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە دۆخی دیموکراسی لە وڵاتە دەربڕی و هۆشدارییان دا کە دەستگیرکردن و لەکارلادانی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، کە دیموکراسیی خۆجێیی لاواز کردووە و دەنگی هاوڵاتییانی کپ کردووە.
-
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کورد:
هەڵکەوتەی جیۆسیاسیی کورد و پێوەندیی هەرێمایەتی و جیهانی
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کوردی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پێوەندییەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمی و لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا لە چەندین قۆناغدا مامەڵەی نائەخلاقیی لەگەڵ کورد کردووە و دوایین نموونەشی ئەو دۆخەیە کە بە سەر کوردی سووریا هێنراوە و باشترین دەرەچەش بۆ کورد ئەوەیە کە کورد لەگەڵ دەسەڵاتی وڵاتی خۆی تەعامول بکات: هەرێم لەگەڵ بەغدا؛ کوردی تورکیا لەگەڵ ئەنقەرە کە بڕیاری عەبدوڵا ئوجەلانیش هەر بەو ئاراستەیە دەرکراوە؛ کوردی سووریا لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند و کوردی ئێرانیش بە هەمان شێوە.