ناوەندە ئەوروپییەکان لە نامەیەکی کراوەدا بۆ حکوومەتی تورکیا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە دۆخی دیموکراسی لە وڵاتە دەربڕی و هۆشدارییان دا کە دەستگیرکردن و لەکارلادانی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، کە دیموکراسیی خۆجێیی لاواز کردووە و دەنگی هاوڵاتییانی کپ کردووە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەڵێت: دەتوانرێت دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا وەک هەنگاوێکی ئەرێنی سەیر بکرێت، بەڵام دەسەڵات پابەندی هێنانە دی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نییە.
ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکی گەورەی شارەوانی ئیستەنبووڵ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراوە، بەیەننامەیێکی لەبارەی چەک دانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو کردەوە.