ئەرمەنەکان

  • دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا سنووردارە

    شارەزایەکی پرسەکانی تورکیا جەختی کردەوە؛

    دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا سنووردارە

    گارۆ پایلان، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی داکۆکیکار لە مافی کەمینەکان، پێیوایە تورکیا لە بەردەم یەکێک لە گرنگترین قۆناغە مێژووییەکانی خۆیدایە؛ چونکە هاوکات لەگەڵ پێشوەچوونی ڕەوتی گفتوگۆکانی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئێرەوان، دەکرێت چارەنووسی دوو دۆسیەی مێژوویی واتە «کێشەی کورد» و «کێشەی ئەرمەن» بۆ دەیان ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت.