ئیبراهیم کوردی

  • ڕووداوەکانی غەززە لە زاری کوردێکی دانیشتووی ئەو شارەوە

    ڕووداوەکانی غەززە لە زاری کوردێکی دانیشتووی ئەو شارەوە

    ئیبراهیم کوردی هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی غەزەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە باو و باپیرانی لە عێراقەوە چوونەتە فەلەستین دەڵێت: ژمارەیەکی زۆری خێزانی کورد لە غەزە دەژین، وەک هاوڵاتیانی دیکەی غەززە لە دۆخێکی سەختداین، دۆخی ژیانمان لەسەرووی هێز و توانای مرۆڤەوەیە، هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەم نەهامەتیانە بگرێت، ئاو و کارەبا و سووتەمەنیمان نییە، خۆراکمان نەماوە، تەنها لە چاخی سەرەتاییدا مرۆڤ بەم جۆرە ژیاوە، ئەمڕۆ بە منداڵەکانم وت ئیتر بە ئاو و خورما خۆتان تێر بکەن، بۆردوومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەکانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن مووشەک بەسەرماندا دەبارێت.