ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی نرخی تازە هەیە بۆ دەرهێنانی نەوت، ئەمەش بە بێ گرفت و ناڕەزایەتی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران تێ ناپەڕێت.