بەشی جیهان- ڕیچارد میڵز جێگری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، دەڵێت: ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا بریتین لە: ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی داعش و جێگیر کردنی ئاگربەست و پشتگیری لە پڕۆسەی سیاسی لە سووریا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی بەشی یاسایی له دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت نزیکەی پێنج هەزار کەس بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی ههڵبژاردنی ئهمجارهی عێراق دەستنیشان کراون.
بەشی تورکیا- ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات.