-
ئایەتوڵڵا خامنه‌یی:
دوژمن به‌نیازه دابه‌شبوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لە ئێران دروستبكات
ئایەتوڵڵا موجته‌با خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، دوژمن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته سه‌ربازییه‌كانی به‌نیازه دابه‌شبوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوخۆی ئێران‌دا دروستبكات.
-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران:
هێرشه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بنه هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداو
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێرشی ئه‌مریكای سه‌ركۆنه كرد كه ناوچه‌كانی شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری وڵاتی كرده ئامانج و راشیگه‌یاند، هێرشه‌كان "پێشێلكارییه‌كی جددی"ن بۆ سه‌روه‌ری خاكی ئێران و ده‌بنه هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداو.