-
موقتەدا سەدر باڵی سەربازیی ڕەوتەكەی خستە ژێر فەرمانی دەوڵەتەوە/ زەیدی پێشوازیی لێدەکات
موقتەدا سەدر، لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند کە "سەرایا سەلام" بە تەواوی لە ڕەوتی شیعەی نیشتمانی جیا دەکاتەوە و دەیانخاتە ژێر فەرمانی حکوومەت، لایخۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات و ئەم هەنگاوە بە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دادەنێت.
-
لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە؛
بارزانی داوای کۆبوونەوەی لایەنەکان و کۆتایهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی دەکات
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بڵاوی کردۆتەوە داوادەکات دوای جەژن لایەنەكانی هەرێم كۆ ببنەوەو ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن.