-
فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ڕێگری بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە هاوئاهەنگی، رێگری لەو پێشێلکارییانەی تورکیا بکەن.
-
سوپای تورکیا هێڵێکی ئەمنی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکێشێت
ڕێكخراوی CPTی ئهمریكی دهڵێت، لە ئێستادا تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێ بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت، هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلوک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕ دەبێت.
-
تورکیا لە دوو ساڵدا زیاتر لە ٧٠٠ پرۆسەى سەربازیی لە خاکى عێراق و هەرێم ئەنجام داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیندارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم ڕایگەیاند، تورکیا ٨٠ سەربازگە و بنکەى لە خاکى عێراق و هەرێمدا دروست کردووە.
-
مەسعوود بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی کۆ بووونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە فاڵح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
-
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا حزبەكان پێشبینی چەند كورسی بۆخۆیان دەكەن؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ۲۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۴ی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە، ئەم جارە تەواوی حزبەکانی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن، لە ئێستاوە حزبەکان راپرسی نهێنی و بۆچوونی ناوخۆیان وەرگرتووە لەسەر پێگەو رێژەی کورسی و ژمارەی دەنگەکانیان.