به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا "دانیشتوانی قه‌زای حه‌ویجه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووک، كۆچی پێچه‌وانه‌یان ده‌ست پێكردوووه و دوای ڕزگاربوونیان له ژیانی ئاواره‌یی و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ حه‌ویجه، ئێستا جارێكی تر به‌ره‌و كه‌ركووک ده‌گه‌رێنه‌وه".
له‌و باره‌وه نازم كه‌هیه رێكخه‌ری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووک كه ئێستا له ناحیه‌ی تازه‌ی باشووری كه‌ركوكه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند: "زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه و زاب‌و ریاز شه‌وان له ژێر كۆنترۆڵی داعش دان".
نازم كه‌هیه ڕاشی گه‌یاند: "شه‌وانه داعش مه‌فره‌زه چه‌كدار به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه پێده‌كات و خه‌ڵک ده‌كوژن و ده‌رفێنن.
چه‌كدارانی داعش به شێوه‌ی گرووپ به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌شه‌وان جموجۆڵیان زۆره، به‌شێوه‌یێک ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا سه‌رۆک عه‌شیره‌تی جحێش‌و فه‌رمانده‌یێكی پۆلیس و چه‌ندین كه‌سی تریان كوشتوووه.
ئیسماعیل حه‌دیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی- عه‌ره‌بی له كه‌ركووک، ڕای گه‌یاند: "خه‌ڵكی حه‌ویجه ده‌ترسن، بۆیه ئێستا جارێكی تر حه‌ویجه ده‌هێڵن و به‌ره‌و كه‌ركووک دێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به هۆكاری نه‌بوونی هێزه عێراقییه‌كان له ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌كه، حه‌دیدی وتی: "هێزه عێراقییه‌كان حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ریان كۆنتڕۆڵ كرد، به‌ڵام له داعش پاكیان نه‌كرده‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشی: "بڕیاره دوو فیرقه سه‌ربازی عێراقی بێنه سنووری حه‌ویجه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له داعش".
قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری له دوای ڕووخانی رژێمی به‌عسه‌وه بوونه‌ته پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره سوننه‌كان، زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانیش دانیشتووی ئه‌و ناوچانه‌ن و پێشتر لایه‌نگیری رژێمی به‌عس بوون".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment