کوردپرێس:
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیپێكردووه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا 424 كه‌س كوژراون و هه‌شت هه‌زار و 758ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق تۆماری ئاماری فه‌رمی له‌باره‌ی كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌داوه به یونامی، پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوان زۆر زیاتر بێت.
له كاتێكدا ئه‌وه‌ش وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له عیراقدا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراوه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر و نایاسایی دژ بهخۆپیشاندهران و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا.
Your Comment