نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق 424 كه‌س كوژراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ عیراق له‌ یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئیستا درێژه‌یان هه‌یه‌، 424 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی نۆ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.

کوردپرێس:

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ له‌ یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئێستا 424 كه‌س كوژراون و هه‌شت هه‌زار و 758ی دیكه‌یش برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق تۆماری ئاماری فه‌رمی له‌باره‌ی كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌داوه‌ به‌ یونامی، پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوان زۆر زیاتر بێت.

له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ش وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ عیراقدا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراوه‌ و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێزی له‌ راده‌به‌ده‌ر و نایاسایی دژ به‌خۆپیشانده‌ران و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا.

News Code 96859

Your Comment

You are replying to: .
captcha