به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عیراق ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی دیسێمبێر ڕای‌گه‌یاند: دوای پشوووه‌كانی سه‌ری ساڵ وه‌فدی حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: نامه‌یێكم بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێم ناردوووه. له نامه‌كه داوام له هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه كردوووه گفتوگۆی جدی ده‌ست پێبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان.
فوئاد مه‌عسووم ئاشكراشی كرد كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم و ناوه‌ند به نێوه‌ندگیریی لایه‌نی سێیه‌م به‌رێوه ده‌چێت و وتیشی: نێرده‌ی ڕێكخراوی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق ڕۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ند.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment