هه‌ولێر ناچاره‌ به‌ دابه‌زینی پشکی خۆی له‌ بودجه‌ی عێراق ڕازی بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: وادیاره‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناچار ده‌بێت به‌ دابه‌زینی پشکی بودجه‌ی خۆی له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق ڕازی ‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای­گه‌یاند: له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق پشکی هه‌رێمی کوردستان دابه‌زیوه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ له‌ نه‌بوونی نوێنه‌ری پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کراوه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: پارته‌ کوردستانییه‌کان دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ کردووه‌ به‌ڵام دواجار ناچارن قبووڵی بکه‌ن.

ئارام شێخ محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری قبووڵ کردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌کانه‌وه‌ ڕوونی کرده‌وه‌: داهاتی ئێستای هه‌رێم به‌ هۆی داخرانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و دابه‌زینی داهاتی نه‌وت بۆ پێداویستییه‌کان به‌س نییه‌ و بۆیه‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان ناچارن ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ قبووڵ بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8967

Your Comment

You are replying to: .
captcha