بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرحان جەوهەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا ڕای گەیاند: پەرلەمانی کوردستان دەنگی متمانەی بە کابینەی ئێستا داوە و هەر چەشنە گۆڕانکارییێک لەو کابینەیەدا دەبێت لە ڕێگای پەرلەمانەوە بکرێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: پشتگیری لە کەم بوونەوەی ژمارەی وەزیرەکان لە کابینەی ئێستاکە دەکەن.
فەرحان جەوهەر زیادی کرد: ئەگەر بڕیار بدرێت کە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەخت بەڕێوە بچێت، لەم قۆناغەدا چاکسازیی کابینەی هەرێم زۆر پێویستە بەڵام ئەگەر بڕیار بدرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە بچێت پێویست نییە چاکسازیی لە کابینەدا بکرێت. چوونکە دەبێتە هۆی هندێک گۆڕانکاری لە کابینە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment